ئینگلتەرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی نکونکو کارەساتە بۆ چێڵسی

کریستۆفەر نکوکو ماوەی چوار مانگ دووردەکەوێتەوە لە هەواڵێکی جەرگ بڕدا بۆ چێڵسی پاش خەرجکردنی 52  ملیۆن پاوەند لەو یاریزانەدا.

نکونکو لە زستانی ئەمساڵەوە گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی بلوز لەگەڵ لایپزیگ لە هاویندا پەیوەندی پێوەکردن. یانە لەندەنییەکە نکونکوی وەکو ئەستێرەی شۆڕشە تازەکەی دەبینی بەڵام دوێنێ راگەیەندرا پێویستی بە نەشتەرگەرییە و ئەمڕۆش بەگوێرەی ئەتلەتیک بەلایەنی کەم چوار مانگ دادەبڕێت.

پێکانەکەی کریستۆفەر لە میانەی پێکدادانێکدا بوو لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر دۆرتموند لەگەڵ ماتس هەمێڵس. بە ئەگەرێکی زۆرەوە چێڵسی بەدوای ‌هێرشبەرێکی دیکەدا دەگەڕێت چونکە تەنها نیکۆڵاس جاکسن وەکو هێرشبەری سەرەڕم دەتوانێت لە یانەکە یاری بکات و داهاتووی رۆمێلو لوکاکوش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button