ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

نکونکو هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

یاریگا
کریستۆفەر نکونکو، هێرشىەری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بکات.

مات لاو رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئاشكرای کردووە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانە لەندەنیەکە لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن و، بڕیارە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە بلوزەوە بکات.

رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کریستۆفەر بەشێوەیەکی نهێنی پشکنینە پزیشکیەکانی لە شاری فرانکفۆرت ئەنجامداوە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات.

Back to top button