ئه‌وروپائینگلتەرا

تین هاگ: متمانەم بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە

یاریگا-

ئیریك تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە متمانەی تەواوی بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیەتی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزیدا.

پێش دێربی مانچێستەر تین هاگ سەبارەت بە ئاستی كریستیانۆ ووتی: متمانەی تەواوم بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەیە.

هەروەها ووتیشی: متمانەم پێی هەیە كە بگەڕێتەوە لوتكەی ئاستی ، ئەگەر ئەمڕۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ئەوا هەمووان بێ دەنگ دەكات.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و مانچێستەر یۆنایتدیش بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button