یاریگا

بێنزێما هێشتا بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێکانەکەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە بەرەو چاکبونەوە دەچێت و، لە هۆڵی وەرزشی بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکانی و کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەکەش هیوادارە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ئۆساسۆنا بتوانێت یاری بکات.

لەلایەکی دیکەوە لوکاس ڤازکێزی بەرگریکاریش بە هەمان شێوە لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەکات و ئەویش لەوانەتە بۆ یاری داهاتوو ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button