ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راگرنگترین

بێلینگهام بەڵێنی داوە یاری بۆ ریال مەدرید بکات

Captain Korek

یاریگا
جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەیەوێت یاری بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بکات.

زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئینگلیزیەکە دەکەن، رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیش بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان داوای لەو یاریزانە کردووە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بێلینگهام بەڵێنی بە کارگێری ریال مەدرید داوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، چونکە خەون بە یاریکردن بە درێسی ئەو یانەیە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button