ئیسپانیا

لە هەر یاریەکی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا، بێلێنگهام یاسایەکی خولەکەی شکاندووە

یاریگا –

بە یاگا یاخود بێ ئاگا، جود بێلینگهام لە هەر یارییەک بۆ ڕیاڵ مەدرید لە میانی یارییەکانی لالیگا، یاسایەیکی دیاری ئەو خولەی شکاندووە.

وەک دیاردەیەک، زۆر جار ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە گۆرەوی دڕاوەوە بینراوە لە یارییەکانی مێرەنگیدا.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە بابەتێکدا ئەوە خستووەتەوە بەر باس کە یاسایەک لە لالیگادا هەیە ڕێگە نادات یاریزان بە درێس، شۆرت و گۆرەوی دڕاوەوە بێتە یاریگاوە.

دڕاندنی بەشی پشتەوەی گۆرەوییەکان ، وەک دەگوترێت، بۆ کەمکردنەوەی فشارە لەسەر ئەو بەشەی ماسولکەی پووز و پاراستنێتی لە زۆر شەکەتبوون.

سەبارەت بەوەی ئایا هیش سزایەک هەیە لەپای ئەو کارەی جود، ڕۆژنامەکە دڵی هاندەرانی مێرەنگی داوەتەوە و باس لەوە دەکات بەوپێیەی بابەتەکە پەیوەستە بە سەلامەتی جەستەیی و شەکەتبوونی یاریزان، بۆیە چاوپۆشی کردووە لەو حاڵەتە.

ئەوە تەنها بێلینگهام نییە بە گۆرەوی دڕاوەوە یاری بکات، هاونیشتیمانییەکانی ئەو، هەریەکە لە کایل واڵکەر و بوکایۆ ساکۆێش بە هەمان حاڵەتەوە دەرکەوتوون لەگەڵ تیمەکانیان. ئەوە و، هاوکات  شێوە ئەو کارەی کردووە.

جود بێڵینگهام
گۆرەوییە دڕاوەکانی جود بێڵینگهام

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بارەیەوە بابەتی هەبوو، خوێنەریبن:

بۆچی بێڵینگهام بە گۆرەوی دڕاو یاری دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button