ئیسپانیاگرنگترین

بێلینگهام یەکەم بردنەوەی لە کلاسیکۆ تاقی کردەوە

یاریگا

بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە گەڕی یازدەی لالیگا بە میوانداری بلاوگرانا و لە یاریی کلاسیکۆی چوون رووبەڕووی یەکتری بونەوە و مێرنگی بە دووانەی بێلینگهام سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.

دوای تێپەربوونی تەنها شەش خولەک بەسەر یارییەکە، ئیلکای گۆندوگان سوودی لە هەڵەیەکی یاریزانانی ریال مەدرید بینی و گۆڵی یەکەمی خۆی و یانەکەی لە یارییەکە کرد.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی هەردوولا بەردەوام هەوڵی نزیککەوتنەوە لە گۆڵی یەکتریان دەدا، بە تایبەت یاریزانانی خاوەن یاریگا.

نیوەی یەکەم یاریزانانی بارسا دووجار ستون رێگری لێکردن و نەیهێشت بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی مێرنگی بهەژێندرێت.

لە کۆتاییدا نیوەی یەکەمی یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی گۆندوگان لە بەرژەوەندی بارسێلۆنای خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

نیوەی دووەم سەرەتا ئانچێلۆتی گۆڕانکاری کرد و کاماڤینگای لە شوێنی مێندی هێنایە ناو یاریگا و گۆڕانکارییەکانیشی سەرکەوتوو بوون.

لە خولەکی 68 جود بێلینگهام گۆڵکاری ئەم وەرزەی ریال مەدرید و هەروەها لالیگا، توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ مێرنگی بە شووتێکی جوان یەکسان بکاتەوە.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی مەدرید بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان و جارێکی دیکە بیلینگهام بە دیار کەوتەوە و ئەمجارەیان لە خولەکی 92 توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەکەی بکات.

بەم بردنەوەیە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 28 خاڵ و پێشەنگایەتی لالیگای بە جیاوازی گۆڵ بە جیرۆنا چۆڵکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button