ئیسپانیا

تێر شتیگن: بێلینگهام قەرەبووی شوێنی بێنزیمای کردووەتەوە

یاریگا

بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید لە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکانی ئەم وەرزە رووبەڕووی یەکتری دەبمەوە.

جود بێلینگهام ئەستێرەی ئینگلیزی یانە شاهانەکە یەکێکه له ڕووخساره تایبەتەکانی ئەم یارییه و یەکەم کلاسیکۆی فەرمی خۆی تاقیدەکاتەوە.

مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا باسی لە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی یانەی ڕیال مەدرید کرد و دەڵێت

بێلینگهام لە هیچەوە شتێک دروست دەکات، ئێمە ئەوە باش دەزانین. جود قەرەبووی ڕۆیشتنی بنزیمای کردووە و تەواو یاریزانێکی جیاوازە. بێلینگهام وەک یاریزانێکی ناوەراست یارییەکی زۆر بەرەو پێشەوە دەکات و کاتێک دەچێتە ناو ناوچەی سزا دەتوانێت مەترسییەکی زۆر دروست بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button