ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
کاپێلۆ: بە بێرلسکۆنیم وت رۆناڵدۆ مەکڕە

فابیۆ کاپێلۆ دان بەوەدا دەنێت سلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی ئەوسای میلانی ئاگادارکردووەتەوە کە رۆناڵدۆی بەڕازیلی نەگوازێتەوە.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەردەوام کێشەی هەبوو لەگەڵ ئێل فێنێمینۆ لە مەدرید، ناوبراو لە فێستیڤاڵی دیلۆ سپۆرتۆ لە ترێنتۆ، وتی ” بڕیاری دەرکردنی رۆناڵدۆ و هێنانی ئەنتۆنیۆ کاسانۆ، هۆکاری ئەوە بوو ئەو ساڵە خولی ئیسپانیمان برد، بە جیاوازی نۆ خاڵ پێش بارسێلۆنا کەوتین لە کۆتا ١٠ هەفتەدا. بیرمە سلڤیۆ بێرلسکۆنی پەیوەندی پێوەکرد م و پرسیاری رۆناڵدۆی کرد، پێم وت کە ئەو مەشق ناکات و ئارەزووی ئافرەت و ئاهەنگە، بۆیە هەڵە دەکەن بیگوازنەوە، کەچی رۆژی دواتر لە رۆژنامەکان بینیم رۆناڵدۆ لە میلانە و ئەمە منی خستە پێکەنین”.
رۆناڵدۆ بەڕازیلی لە کۆتا وەرزیدا لەگەڵ مەدرید لە زۆرینەی یارییەکان دا وەکو یەدەگ بەشداری پێوەکرا لەلایەن کاپێلۆوە.