یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەری بەرگریكاری هەڵبژاردەكەیان گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید.
لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەكانیەوە و بەشداری نەكردنی لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەكە ڕۆدیگەر گەڕایەوە یانەكەی.
هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە لە هەفتەی شەشەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ.
ڕۆدیگەر لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە گرێبەستێكی ئازاد لە ڕیزەكانی چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.