ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدیگەر گەشتنە ڕێككەوتن

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەری ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەشتە ڕێككەوتن.

گرێبەستەكەی ڕۆدیگەری 29 ساڵان لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:

” ڕیاڵ مەدرید گەشتە ڕێككەوتنی زارەكی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر ، هێشتا واژۆ لەسەر گرێبەستەكە نەكراوە ، بەڵام ڕیاڵ مەدرید نزیكە لەوەی كۆتایی بە گرێبەستەكە بهێنێت بە شێوەیەكی خۆڕایی ، گرێبەستێكی دوور و درێژ دەبێت ، وردەكاریەكان پێش واژۆكردنی گرێبەستەكەی باس دەكەین ”.

هەروەها هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكرد كە چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكەی ڕۆدیگەر بۆ ماوەی چوار ساڵ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button