ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕۆدیگەر داهاتووی خۆی لەگەڵ چێڵسی یەكلاكردووەتەوە

یاریگا-

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی چێلسی ئینگلیزی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردووەتەوە.

ڕۆدیگەر لە هاوینی 2017 بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ڕۆماوە پەیوەندی بە بلوزەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2022 بەسەردەچێت و  تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوە دەكرد هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن چاویان لە گواستنەوەی بەرگریكارە ئەڵمانیەكەیە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە سەن ڕۆدیگەر نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بكاتەوە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید یان بایرن میونشنەوە بكات.

بەپێی هەمان سەرچاوە چێڵسی ئۆفەرێكی پێشكەش بە یاریزانەكە كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە بڕی 5.5 ملیۆن پاوەند ساڵانە بەڵام یاریزانەكە داوای 8.5 ملیۆن دەكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button