
یاریگا –
سەرچاوەیەکی ئیسپانی زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە لەسەی یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.
ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا دیارەکان، لەنێویاندا ئۆندا سێرۆ، بڵاویکردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز چاوەڕوانی ئاماژەیەکە لە یۆرگن کڵۆپ تا بەفەرمی ئۆفەر پێشکەش بە ڕاهێنەرەکەی پێشووی دۆرتموند و لیڤەرپوول بکات.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد کە ئەگەر کڵۆپ پۆستەکە رەت بکاتەوە، ئەوا خۆزێ مۆرینیۆ دەبێتە بژاردەی هەرە بەهێز.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، یۆرگن نابێتە راهێنەری ریال مەدرید.
سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتری باس کردووە و نووسیویەتی کڵۆپ چاوەڕوانی پۆستەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە کە ئێستا لای جولیان ناگلیسمانە. لە ئەگەری بەدەستهێنانی ئەنجام لە مۆندیال، کڵۆپ سەرەکیترین کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لە جێی ناگلیسمان.
❌ Klopp no es candidato al banquillo del Real Madrid pic.twitter.com/pSXK0tHsYI
— Diario AS (@diarioas) April 30, 2026



