وه‌رزشه‌کانی دیکە

مایک تایسن توانای رۆیشتنی نەماوە

یاریگا-مایک تایسن بۆکسێنەری ئەفسانەیی ناتوانێت بە بێ عەرەبانە رێ بکات بەهۆی نەخۆشییەک کە تووشی هاتووە.

بۆکسێنەرە ئەفسانەییەکە نەخۆشی سەیاتیکای گرتووە و تووشی ئازاری پشت، ران و  رەگی دەمارەکانی پشتی کردووە. کاتێک مایک لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکان بینرا لەسەر عەرەبانەیە ، کەناڵی نیوزماکس پرسیاری هۆکارەکەی لێکرد و ئەویش لە وەڵامدا وتی “من تووشی سەیاتیکا هاتووم، کاتێک زۆر بەرز دەبیتەوە نەک رۆیشتن توانای قسەکردنیشم نامێنێت بەڵام سوپاس بۆ خوا کە ئەمە تەنها نەخۆشیمە لە ئێستادا، هەموومان زۆر سوپاسگوزاری خوداین بۆ ئەوەی کە هەمانە و من زۆر باشم”.

مایک تایسن لە ١٩٨٧ بووە لاوترین یاریزانی مێژووی بۆکسێن و لە ٢٠٠٥ وازهێنانی راگەیاند، ناوبراو بە یەکێک لە سێ باشترینەکانی مێژووی ئەو وەرزشە دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button