ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چاڤی شوێنگرەوەی بۆسکێتسی دەست نیشانکردووە

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت مارتن زوبێمێندی وەکو شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری یانەکەی دەست نیشان بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە ئێستاوە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ ناوەڕاستکاری یانەکەی دەدات و، یاریزانەکەی ریال سۆسیداد یەکێکە لە ئامانجەکانی بۆ وەرزی داهاتوو و چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆکان دەست پێ بکەن.

مارتن تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام یانەکەی ئامادەیە بەرامبەر پارەیەکی باش دەستبەرداری بێت.

Back to top button