ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەدرید و گەنەرز لەسەر گواستنەوەی ئۆدیگارد رێککەوتن

یاریگا-مارتن ئۆدیگارد  بە خواستن تا کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانی ئارسناڵ.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هەردوولا بەتەواوی رێککەوتوون و لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ناوەڕاستکارە نەرویجییەکە پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات.

مارتن تەنها لە نۆ یاری ئەم وەرزەی ریاڵدا بەشداریکردووە و بەدوای هەلی یاریکردنی زیاتردا دەگەڕا، سەرەنجام لە نێوان ریاڵ سۆسیداد و ئارسناڵدا بە بڕیاری مەدرید لەگەڵ گەنەرز رێککەوتن.

ریاڵ بڕی ٢ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت بۆ پێنج مانگی داهاتوو، وە گەنەرز تەواوی موچەی ئەو یاریزانە دەدات کە ٣٨ هەزار پاوەندی هەفتانەیە.

هاتنی ئۆدیگارد بۆ لەندەن هاوکاتە لەگەڵ رۆژی رۆیشتنی مەسوت ئۆزیل بۆ فینارباهچە و ئەستێرە ٢٢ ساڵەکە لە هەمان پێگەی ئەو یاریزانە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button