ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئۆلیڤەر کان پشتگیری ناگلیسمان دەکات

یاریگا
ئۆلیڤەر کان، بەرێوەبەری گشتی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پشتگیری جولیان ناگلیسمان راهێنەری یانەکەی دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی باڤارییەکان لە بۆندزلیگا، هاندەرانی ئەو یانەیە گومانیان لەسەر داهاتووی یانەکەیان هەیە، بەڵام بەرێوەبەرەکەی ئەو یانەیە راهێنەرەکەی دڵنیا کردووەتەوە هیچ مەبەستێکیان بۆ گۆڕینی و لادانی لە پۆستەکەی نیە.

بایرن میونشن لە چوار یاری رابردووی خولی ئەڵمانیا، سێ بەرامبەربوون و دۆڕانێکیان تۆمار کردووە.

Back to top button