ئه‌وروپائیسپانیا

پێلێ بەرگری لە ڤینیسیۆس دەكات

یاریگا-

ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل پێلێ ، بەرگری لە ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات دوای ئەو لێدوانانەی ڕابردوو لە دژی درا.

پێش دێربی مەدرید كۆكی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند ئەگەر ڤینیسیۆس لە واندا میترۆپۆلیتانۆ گۆڵ تۆمار بكات و بیەوێت بە سەماكردن ئاهەنگ بگێڕێت بەرامبەر هاندەرانمان ئەوا بە دلنیاییەوە كێشەیەك درووست دەبێت.

پێلێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” تۆپی پێ خۆشییە ، سەمایە ، لەوە زیاترە ئاهەنگێکی ڕاستەقینەیە، هەرچەندە، بەداخەوە، ڕەگەزپەرستی هێشتا بوونی هەیە، بەڵام ناهێڵین ئەوە ڕێگریمان لێبکات لە زەردەخەنە ، وە ئێمە هەموو ڕۆژێک بەم شێوەیە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی: خەباتکردن بۆ مافی خۆشبەختی و ڕێزگرتنمان ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button