ئه‌وروپائینگلتەرا

تۆخێل: توشی شۆك بووم كاتێك ووتیان كاتت تەواو بووە لێرە

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە دوورخستنەوەی لە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی دەكات.

تۆخێل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:

ئەمە یەکێکە لە قورسترین بەیاننامەكان کە تا ئێستا ناچار بووم بینووسم، ساڵانێکە خۆزگەم دەخواست ناچار نەبم بینووسم ، تووشی شۆک بووم کە کاتەکانم لە چێڵسی کۆتایی هات ، لە چێڵسی وا هەستم دەكرد كە لە ماڵەوەم ، زۆر سوپاسی ھەموو ستاف و یاریزانەکان و ھاندەران دەکەم ، لەیەکەم رۆژەوە ھەستـم بەدڵخـۆشیکرد و شانازیم بەوەوە کرد بەھۆی بردنی نازناوی چامپیونزلیگ و سوپەری ئەوروپی ھەتا ھەتایە لەگەڵمدا دەمێنێتەوە خۆشحالم کەبەشێک بووم لە مێژوویی ئەم یانەیە ئەو یادەوەریانە هەمیشە جێگایەكی تایبەتی دەبێت لە دڵمدا”.

چێڵسی تۆخێلی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و گراهام پۆتەری لە جێگای دانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button