ئه‌وروپائینگلتەرا

” ئەمە مانچێستەر یونایتدی راستەقینەیە ”

یاریگا
ئەم وەرزە کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گۆڕانکاری زۆری لە پێکهاتەی یانەکەی کردووە، بە هیوای ئەوەی بتوانن جارێکی دیکە رکابەری لەسەر ناسناوەکە بکەن.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە سەرچاوەیەکی نێو یانەکە ئەوەی زانیوە، کارگێری یانەکەی پێیانوایە ئەم وەرزە دەتوانن رکابەرێکی بەهێزبن بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پرێمەرلیگ و، ئەوان لەو بڕوایەدان تەنها مانچێستەر سیتی رکابەریان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەی، دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ بە یاریزانەکانی گووتووە ئەمە مانچێستەر یونایتدی راستەقینەیە و ئەوان دەتوانن رکابەرێکی باش بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button