خوله‌کانی دیکە

یانەی ئایاکس چاوەڕێ ئۆفەری نوێ مانچێستەر یونایتدە

یاریگا
کارگێری یانەی ئایاکسی هۆڵەندی ئامادەیە دەستبەرداری ئانتۆنی هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بێت و، چاوەڕێ ئۆفەری نوێنە لە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری یانە هۆڵەندیەکە رازی بووە دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی بێت و، هەردوولا چاوەڕێ ئۆفەری دووەمی شەیتانە سوورەکان دەکەن و، یانەکەش دوای رەتکردنەوەی ئۆفەری یەکەمی مان یو کە 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، چاوەڕێ ئەوە دەکەن ئۆفەرێکی باشتریان پێ بگات.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە خودی یاریزانەکە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەویش چاوەڕێ ئۆفەری نوێ ئەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button