ئه‌وروپائینگلتەرا

تێن هاگ: ئەمە سەرەتایە بۆ ئێمە

یاریگا-
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد دوای بردنەوەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول ستایشی ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی کرد و گووتی:

دەتوانین باسی هەموو پلان و تاکتیکەکان بکەین، بەڵام هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی تیپەکە. ئەمڕۆ یاریزانەکان لە پەیوەندیەکی باشدا بوون لەگەڵ یەکتری و ڕۆحیەتی جەنگیان باش هەبوو. من هەڵوێستێکی جیاوازم لە تیپەکە دەویست و ئەوەش ئەوەیە کە هێنایانە ناو یاریگا. ئەوە تەنها سەرەتایە و دەتوانین لە داهاتوو زۆر باشتر یاری بکەین، واتە یەک تیم بوون و هەبوونی ڕۆحیەتێکی باشمان پێویستە و خۆشبەختابە لەم یارییە هەمانبوو “.

“ نامەوێت باس لە یەدەکبوونی رۆناڵدۆ و مەگوایەر بکەم، ئەوان دوو یاریزانی گرنگن بۆ ئێمە و لە داهاتوودا دەبینین ئەوان چەند کاریگەرن “.

بابەتی زیاتر

Back to top button