خوله‌کانی دیکە

تێن هاگ سوورە لەسەر گواستنەوەی دی یۆنگ

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوای لە یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بگوازنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان، ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێکی دیکە لە پێناو گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا دەکەن و، ئامادەن پارەیەکی زیاتر بۆ یاریزانەکە پێشکەش بکەن.

پێشتر بەرپرسانی مان یو ئۆفەرێکی 80 ملیۆن یۆرۆییان پێشکەش کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئامادەنەبوو یانەکەی جێبێڵێت و پێدەچێت کێشەکە لەسەر مووچە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button