ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی لەگەڵ ئۆبامیانگ گەشتە ڕێككەوتن

یاریگا-

فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دووپاتیکردەوە کە یانەی چێڵسی لەگەڵ پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەیشتووەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە بكات.

فابریزیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، پێیان ڕاگەیاندم كە كۆبوونەوەكەی دوێنێی نێوان چێڵسی و ئۆبامیانگ ئەرێنی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجە کەسییەکان نابێتە كێشە، چێڵسی و بریکارەکانی ئۆبامیانگ لەسەر گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئێستا كاتی ئەوەیە لەگەڵ بارسێلۆنا گفتوگۆ بكەن چێڵسی پێی وایە 30 ملیۆن گونجاوە بۆ كۆتایهێنان بە گرێبەستەكە.

ئۆبامیانگ لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بێبەرامبەر لە یانەی ئەرسیناڵەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بەهۆی گواستنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەرە گابۆنیەكە بژاردەی یەكەمی چاڤی هێرناندێز نابێت بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button