ئه‌وروپا

ڕۆنی هێرش دەكاتە سەر ئیمباپێ

یاریگا-

واین رۆنی راهێنەری یانەی دی سی یونایتدی ئەمریكی هێرشی کردە سەر کیلیان ئیمباپێ، بەهۆی دوایین دیمەن كە لەگەڵ لیۆنێل میسی بڵاوبووەتەوە.

لە دوایین یاری بەرامبەر مۆنپیلیە، پاریس سانجێرمان لێدانێکی سزای بۆ درووست بوو کە ئیمباپێ لەدەستیدا، دواتر لێدانێکی دیکەی  سزای بەدەستهێنا، کە نەیمار بە سەرکەوتوویی گۆڵی تۆمار کرد.

ڕۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دیپار سپۆرت لێدوانی لەسەر ئەو ڕووداوانە دا و وتی “یاریزانێکی تەمەن 23 ساڵ کە پاڵ بە مێسیەوە دەنێت، لە ژیانمدا غروری لەوە زیاترم نەبینیوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ‌پێویسته‌ كەسانێك ئەوە بیری كیلیان ئیمباپێ بهێننەوە كه‌ لیۆنێل میسی له‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا چوار تۆپی زێڕینی بردبوویەوە‌‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button