ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆی دەوێت

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لە بەهێزکردنی ریزەکانی یانەكەی و ئەمجارە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یانیک کاراسکۆ یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید واژۆ بكات پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە.

بەپێی رۆژنامەی تێلیگراف، مانچێستەر یۆنایتد چالاکانە هەوڵدەدات بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە بەلجیکیەكە، کە ئەگەری هەیە 25 ملیۆن پاوەندی لە خەزێنەی یانەکە تێبچێت.

کاراسکۆ وەرزی رابردوو بەشداری لە 44 یاریدا کرد و 6 گۆڵی تۆمارکرد و 7 ئەسیستی کرد، هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە ساڵی 2020 گەڕایەوە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دوای ئەوەی ماوەیەکی کورتی لە چین لەگەڵ یانەی دالیان پرۆفیشناڵ بەسەربرد.

شەیتانە سوورەكان بە دوو شكست دەستیان بە یاریەكانی وەرزی نوێ كرد و وا بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی لیڤەرپول ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button