ئه‌وروپائیسپانیا

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە مەرجێك دەستبەرداری فیلیكس دەبێت

یاریگا-

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی مەرجێکی مەحاڵ بۆ ڕازیبوون بە رۆیشتنی جواو فیلیکسی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی دادەنێت لە میرکاتۆی هاوینی ئێستادا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی “AS”ی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ پێشنیاری 139 ملیۆن یۆرۆی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە ڕەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی فێلیکس لەم هاوینەدا.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەتلەتیکۆ رازی نابێت بە رۆیشتنی فیلیکس تا ئەو کاتەی کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدرێت كە 350 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاس ڕوونیکردەوە، ئەتلەتیکۆ مەدرید فیلیکس وەک یاریزانێکی گرنگ لە پڕۆژەی یانەکەدا دەبینێت، هەروەها بۆ ئەوەی یانەكە لە وەرزی ئێستا و داهاتووشدا لە ڕکابەریدا بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button