خولهکانی دیکە
وۆڵڤەرهامپتن گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکەی گواستەوە
یانەی وۆڵڤەرهامپتن لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ماتیوس نونێزی ناوەڕاستکاری یانەکەیان.
وۆڵڤز هەمیشە بە گواستنەوەی یاریزانی پۆرتوگالی ناسراوە و ئەمجارەیان نونێز دەکاتە گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکە پاش ئەوەی گرێبەستێکی بە بڕی ٤٢.٢ ملیۆن پاوەند پێشکەشکرد و قبوڵکرا.
بەگوێرەی سکای سپۆرت٣٨ ملیۆن جێگیرە و ٤.٢ ملیۆنیش بەپێی ئاست و ئەنجام. ئەوەی ماوەتە رێککەوتنی خاڵە کەسییەکانی نێوان یاریزانەکە و یانە ئینگلیزییەکە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو یانەیە دەیەوێت تا هەینی هەموو کارەکان تەواوبێت بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام ئامادەبێت.
نونێز ئامانجی یانەکانی مان سیتی و تۆتنهامیش بوو بەڵام سەرەنجام گورگەکان توانیان خزمەتەکانی بەدەست بهێنن.