خوله‌کانی دیکە

دی یۆنگ لە رۆژانی داهاتوو بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا-
فرانکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رازی بووە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە بکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای هەولێکی زۆر دواجار کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە بلاوگرانا، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە دوای یارییەکەی شەیتانە سوورەکان بەرامبەر لیڤەرپوول، پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە بکات.

دی یۆنگ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە، کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button