ئه‌فریقیائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری ئۆبامێیانگ بێت

Captain Korek

یاریگا
ئێمریک ئۆبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و یانە ئیسپانیاکەش ئامادەیە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکەی بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە گابۆنیەکەی بێت، بەڵام یانە لەندەنیەکە ئامادەنیە ئەو پارەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بارسا خەرج بکات و، ئەوان چاوەڕێ دەکەن بە پارەیەکی کەمتر ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە مارکۆس ئالۆنسۆ بەرگریکاری بالی چەپی یانەی چێڵسی، دەبێتە بەشێک لەو گواستنەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button