ئه‌وروپائینگڵته‌را

تین هاگ: مانچێستەر یۆنایتد پێوویستی بە یاریزانە

یاریگا-

ئیریک تێن هاگ ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتد نائومێدی خۆی دەربڕی دوای دۆڕاندنی یانەكەی بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر برێنتفۆرد، لە گەڕی دووەمی یاریەكانی خولی نایابی ئینگلیزیدا.

دوای یارییەکە تێن هاگ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی وتی: “ئەرکی منە کە ڕوونکردنەوەیەک پێشکەش بکەم، دیارە ئاستمان زۆر خراپ بوو، کاتێک هەڵەی وا دەکەیت، ناتوانیت یارییەکە ببەیتەوە”.

هەروەها ووتیشی: ئەوە پەیوەندی بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی هەیە لە یاریگادا، ناتوانیت هەڵەی لەو شێوەیە ئەنجام بدەیت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت خۆت بۆ یارییەکە ئامادەبکەیت و وەک تاک و وەک گروپ بجەنگیت، ئەوەی کردمان باش نەبوو، دیارە پێویستمان بە یاریزانە، بەڵام نامەوێت بیری لێبکەمەوە ئەو یاریزانە باشانەی کە هەمانە دەبوو باشتر کاریان بکردایە.

لە كۆتایشدا ووتی: هیوام دەخواست سەرەتایەكی باشترمان هەبێت، بەڵام بەردەوام دەبم لە باوەڕكردن بە بینینی چەند شتی باش، بەڵام ئەوەی لە دوو یاریی یەكەمدا كردمان نائومێدكەر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button