ئه‌وروپائیتاڵیا

کۆستیچ: زەحمەت نییە بڵێیت بەڵێ بە یوڤێنتوس

یاریگا-

فیلیپ کۆستیچی سربی خۆشحاڵییەكی زۆری دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە یانەی یوڤێنتوسەوە لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیەوە و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 دەبێت.

کۆستیچ لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا ووتی: “ئەمە ڕۆژێکی تایبەتە بۆ من، زۆر دڵخۆشم”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر بە پەرۆش بووم، چاوەڕێی گەیشتنم دەكرد بۆ ئێرە، ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ دەستپێکردنی مەشق و یاریکردن لەبەردەم هاندەرانمان، قورس نییە بڵێم بەڵێ بە یوڤێنتوس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر لەگەڵ دوسان (ڤلاهۆڤیچ) قسەم کردووە، دڵخۆشم کە ئەو بەشێکە لە تیپەکە، ئەو یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان، هەروەها یاریکردن لەگەڵیدا نایابە”.

هەروەها وتیشی: بێگومان ئەمە ساتێکی دیاریکەرە لە ژیانی وەرزشیمدا، هەموو شتێکم بەخشی و ماندوو بووم بۆی، پێموایە شایەنی یوڤێنتۆسم، کاتێک یانەیەکی لەم جۆرە دێتە لات، هەمیشە لە کاتی گونجاودا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button