ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید گاڵتە بە ڕۆناڵدۆ دەکات

یاریگا-

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سەری سوڕما لە داوای هاندەرێکی یانەی شاهانە، کە داوای لێکرد کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچێستەر یۆنایتد بگوازێتەوە.

ناوی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ڕۆشتن لە ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان بەستراوەوەتەوە دوای ئەوەی یانەكە نەیتوانی گەشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بكات.

ڕۆژنامەی “مارکا” بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک هاندەری ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەکەیان لە سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت، داوایان لە پێرێز کرد ڕۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە بۆ یانە شاهانەكە.

لە وەڵامێکی شۆکهێنەردا لەلایەن سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز بە هاندەرانی راگەیاند: “کریستیانۆ؟ دیسانەوە؟ لە تەمەنی 38 ساڵیدا؟”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button