ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

پاریس ئەستێرەیەكی مانچێستەر یۆنایتدی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا ئاشکرای کردووە پاریس سان جێرمان دەیەوێت ئەستێرەیەکی مانچستەر یونایتد بگوازێتەوە، لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

ڕۆژنامەی “L’Equipe” و تۆڕی “RMC Sport”،ئاشكرایانكردووە كە پاریس سان جێرمان دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ مارکۆس ڕاشفۆرد، هێرشبەری مانچێستەر یۆنایتد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی پاریس سانجێرمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە گفتوگۆکانی دەكات سەبارەت بە گواستنەوەی ڕاشفۆرد.

ئەوەشیان ئاشكرا كردووە خواستی گرێبەستکردن لەگەڵ راشفۆرد دوای ئەوە دێت کە ئارنۆد کالیمۆندۆی هێرشبەری لاوی یانە فەڕەنسیەكە نزیکە لە گواستنەوەی بۆ یانەی رێنس، جگە لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ماورۆ ئیکاردیش لە یانەكە بڕوات.

کریستۆف گالتێی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان ئامۆژگاری ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی کردووە کە بەدوای یانەیەکی تردا بگەڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button