ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ یاریزانێکی دیکەشی فرۆشت

یاریگا-یانەی ئارسناڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گواستنەوەی  پابلۆ ماری بەرگریکاری ئیسپانی بۆ یانەی مۆنزا.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، ئەمڕۆ ماری دەگاتە ئیتاڵیا بۆ ئەنجامدانی پشکنین و  واژۆکردنی گرێبەستەکە. ناوبراو بۆ وەرزێک بە خواستن دەڕواتە مۆنزا بەڵام ئەگەر ئەو یانەیە توانی لە پلە یەک بمێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو، ئەوا مۆنزا مافی ئەوەی هەیە بە پێنج ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەکە بکاتە هەمیشەیی.

پابلۆ دووهەم یاریزانە لە ماوەی سێ رۆژدا ئارسناڵ جێدەهێڵێت، پاش ئەوەی لوکاس تۆرێرا روویکردە گالاتەسەرای.

بابەتی زیاتر

Back to top button