ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس دەیەوێت بە زووترین کات چارەنوسی دیپای یەکلایی بکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت بە زووترین کات چارەنوسی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا یەکلایی بکاتەوە و ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری خانمە پیرەکە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە هۆڵەندیەکە و ئەو یانەیە دەیەوێت لە ماوەیەکی کورت چارەنوسی هێرشىەرە هۆڵەندیەکە یەکلایی بکاتەوە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە یانەکانی تورکیا و هەروەها تۆتێنهامی ئینگلیزی هیچ چانسێکیان بۆ گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا نەماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button