خوله‌کانی دیکە

یۆڤێنتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیپای دەستپێکردووە

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و، دەنگۆیەکیش هەیە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

تۆنی خوان مارتی رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ئیتاڵیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی بارسا دەستپێکردووە و، دەیانەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

دیپای گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی چەند هێرشىەرێکی نوێ لەلایەن یانەکەی لەم هاوینە، ئەو یاریزانەی ناچار کردووە بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button