خوله‌کانی دیکە

سیلڤا بێ هیوا بووە

یاریگا
بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی هیچ ئومێدێکی بە واژۆ کردنی گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا نیە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی ستیزن پێشکەش نەکردووە، بۆیە ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بلاوگرانا بێ هیوا بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە، کارگێری بارسێلۆنا نەیتوانیوە فرانک دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی رازی بکات یانەکەیان جێبێڵێت، بۆ ئەوەی بەرامبەر فرۆشتنی بێرناردۆ سیلڤا بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button