ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ئیسكۆ پەیوەندی بە سێڤییاوە كرد

یاریگا-

یانەی سێڤییای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی  ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیای ڕاگەیاند.

ئیسکۆ لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتایی هات.

یانەی سێڤییا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: ئەمڕۆ ئیسكۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە واژۆكرد تا كۆتایی وەرز (2023-2024)، دوای ئەوەی لە پشكنینی پزیشكی دەرچوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێسکۆ ڕۆژی چوارشەممە پێشكەشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكرێت و نیو کاتژمێر پێش پێشکەشکردنی یاریزانەکە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەنجام دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button