خولهکانی دیکە
پیرلۆ لە تورکیا بە دۆڕان دەستی پێکرد
ئەندریە پیرلۆ لە یەکەم یاریدا وەکو راهێنەری فاتیح کەرەگومروک تووشی شکست هات.
هاوینی ئەمساڵ پیرلۆ بووە راهێنەری یانە تورکییەکە و دوێنێش یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی ئەو وڵاتە بوو، تێیدا تیمەکەی پیرلۆ ٢-٤ دۆڕا بە ئالانیا سپۆر.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوەبوو راهێنەری تیمی بەرامبەر فرانسیسیکۆ فاریۆلی بوو کە ئەویش راهێنەرێکی ئیتاڵیا، دوو گۆڵەکەی کەرەگومروک لەلایەن دوو یاریزانی ئیتاڵییەوە تۆمارکران ئەوانیش فابیۆ بۆرینی و دەیڤد بیراشی بوون.
فاریۆلی مۆڵەتی راهێنەری نیە لە ئیتاڵیا و ناتوانێت لە وڵاتەکەی خۆی کار بکات.