ئه‌وروپائیتاڵیا

ڤیناڵدۆم ڕۆڵی سەڵاح لە گواستنەوەی بۆ ڕۆما ئاشکرا دەکات

یاریگا-

جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم، یاریزانی نوێی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، دووپاتیكردەوە کە پەیوەندی بە محەمەد سەڵاح، یاریزانی پێشوو و ئەستێرەی ئێستای لیڤەرپوڵەوە کردووە و پرسیاری لێکردووە سەبارەت بە یاریکردن لەگەڵ ڕۆما.

ڤیناڵدۆم بە فەرمی لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە ڕۆما کرد، بۆ ماوەی وەرزێک و بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی.

ڤیناڵدۆم لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی فۆتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە ووتی: “بەڕاستی هەستم بە پێزانین و ڕێزگرتنم کرد، بەڕاستی هەستێکی خۆشە کە لە ڕۆمام”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌رسام بووم بە پێشوازیكردنم له‌لایه‌ن هانده‌ره‌كان، بینینی هانده‌ران بەو جۆرە كە دڵخۆشن په‌یوه‌ندیت به‌ یانه‌كه‌وه‌ كردووه‌ زۆر نایابه‌.

یاریزانە هۆڵەندییەكە ئاماژەی بەوە کردووە کە پرسیاری لە محەمەد سەڵاح و کیڤن سترۆتمان کردووە دەربارەی ژیان لە ڕۆما، بە تایبەت کە ئەو دووانە پێشتر لە ساڵانی ڕابردوودا نوێنەرایەتی گورگەکانیان کردووە.

لە کۆتاییدا وتی: هەموو ئەو کەسانەی قسەم لەگەڵ کردوون پێیان وتم کە ئەوە هەنگاوێکی باش بووە لە ژیانی وەرزشیاندا، کاتێک بینیم ئەو هەوڵەی یانەکە داویەتی بۆ گرێبەستکردنم، تێگەیشتم کە بەڕاستی دەمەوێت پەیوەندییان پێوە بکەم، جگە لەو خۆشەویستییەی کە لە یاریزانانیشەوە بینیم هاندەران بوون كە زۆر نایاب بوون”.

بابەتی زیاتر

Back to top button