ئه‌وروپائینگلتەرا

دوو ژمارەی پێوانەیی چاوەڕوانی محەمەد سەڵاح دەكات

یاریگا-

دوو ژمارەی پێوانەیی چاوەڕوانی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات لە دەستپێكی یاریەكانی وەرزێكی نوێی یاریەكانی پریمەرلیگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان فولهام میوانداری لیڤەرپول بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلیزیدا.

پێشتر محەمەد سەڵاح لە سەرجەم پێنج وەرزەكەی پێشتر كە لەگەڵ لیڤەرپول بووە لە یەكەم یاریدا گۆڵی تۆمار كردووە و ئەمڕۆش لە یاری كردنەوەیاندا ڕووبەڕووی فولهام دەبنەوە.

بەتۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر فولهام ئەوا محەمەد سەڵاح كۆی گۆڵەكانی لە یەكەم یاریەكاندا بۆ هەشت گۆڵ بەرز دەكاتەوە و لەگەل هەریەك لە ئالان شیرەر و لامپارد و ڕۆنی یەكسان دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button