ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ڤیناڵدۆم پەیوەندی بە ڕۆماوە كرد

یاریگا-

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی جۆرجینۆ ڤینالدۆم یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گواستەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

هەژماری فەڕمی ڕۆما لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی یاریزانەكەی بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز بۆ یانەكەی ئاشكرا كرد.

دوای ئەوەی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ رۆما واژۆکرد، ڤیناڵدۆم وتی: بەڕاستی جێگەی سەرنجە کە یاریزانی ڕۆما بم، هەموو ئەو کەسانەی قسەم لەگەڵ کرد هەستێکی نایابیان پێبەخشیم بەرامبەر بە یانەکە و هاندەران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یانه‌كه‌ نیشانی دا‌ كه‌ چه‌ند ده‌یه‌وێت بۆندم لەگەڵ واژۆ بكات ، هه‌روه‌ك هانده‌ران كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا سۆز و خۆشەویستی خۆیان له‌ سۆشیال میدیا نیشاندام، ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ متمانه‌یه‌كی زۆر به‌ یاریزانه‌‌ ده‌به‌خشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button