ئه‌وروپا

ئەلیگری باس لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پاریس دەكات

Captain Korek

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی لیاندرۆ پاریدسی ئەرجەنتینی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا روونکردەوە.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرت ئیتاڵیا، ئەلیگری وتی، کاتێک پرسیار لەبارەی ئەگەری گرێبەستەکە کرا “لۆکاتێلی و رۆڤیلامان هەیە، جگە لە چەندین یاریزانی باش، دڵخۆشم بەمانە”.

سەرەڕای ئەوەش، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، یوبێنتوس دەیەوێت ڕزگاری ببێت لە ئارسەر میلۆی بەڕازیلی بۆ ئەوەی بیر لە گواستنەوەی لیاندرۆ پاریدیس بكاتەوە.

خانمە پیرەكە دەیەوێت ئارسەر میلۆ بداتە یانەیەك بە خواستن كە لانی كەم توانای دابینكردنی نیوەی موچەكەی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button