ئه‌وروپائینگلتەرا

پریسیچ باس لە پەیوەندیكردنی بە تۆتنهامەوە دەكات

یاریگا-

ئیڤان پێریسیچی کرواتی، یاریزانی نوێی تۆتنهام، باس لە گواستنەوەكەی دەكات بۆ تۆتنهام.

پێریسیچ لە هاوینی ئەمساڵدا رووی لە یانەی تۆتنهام کرد، بە گرێبەستێكی بێبەرامبەر، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان.

پێریسیچ بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی وتووە: پێموایە یەکەم پەیوەندیم لەگەڵ تۆتنهام دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازار، دواتر دووەم پەیوەندی لە مانگی نیساندا ڕوویدا کاتێک سپێرز لە ئارسیناڵی بردەوە،  ڕوون بوو كە سەردەكەون بۆ چامپیۆنزلیگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هەمیشە حەزم کردووە لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەم و ئاواتم ئەوەش بووە هەوڵبدەم بچمە خولی نایابی ئینگلیزی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک تۆتنهام گەیشتە چامپیۆنزلیگ، ئێمە قسەمان کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا رێککەوتن لەسەر گرێبەستەکە کرا، ئەوە زۆر  ئاسان بوو.

بەردەوام بوو ووتی: کاتێک لەگەڵ کۆنتی ڕاهێنانم دەکرد شوێنی یاریكردنی خۆم گۆڕی ، چونکە ئەو حەزی لە یاریکردنە بە سێ یاریزان لە هێڵی بەرگریدا، بەو پێیەی ئێمە لە ئینتەر بە پلانی 3-5-2 یاریمان دەکرد، منیش وەک بەرگریکاری باڵی چەپ ئامادە بووم.

” سەرەتا پێویستم بە هەندێک یاری بوو بۆ ئەوەی لەگەڵ شوێنە نوێیەکەدا بگونجێنم، بەڕاستی شتێکی نوێیە دوای چەندین ساڵ وەک یاریزانی باڵ یاریم کرد، بەڵام پێموایە باشم ئەنجاممدا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button