خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی سیلڤا دەکەن

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بیرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و ئێستاش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ گواستنەوەی یاریزانە هاتووەتە سەرهێڵ.

ماڵپەری Le10sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان هاتونەتە نێو ململانێ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵیەکەی ستیزن و ئامادەن ئەم هاوینە یاریزانەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لە نێوان بلاوگرانا و شازادەکان وەرزی داهاتوو درێسی یەکێک لەو دوو یانەیە لەبەر بکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئینگڵتەڕاش باس لەوە دەکەن، یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەنیە بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button