ئه‌وروپائینگلتەرا

لە ئینگڵتەڕا بیرۆکەیەکی نوێ لەسەر ڤار کاری پێدەکرێت

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگلتەڕا بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ، قسەی ناوبژیوانی ناو یاریگا و چاودێریانی ژوری ڤار ریکۆرد بکەن، ئەویش لە پێناو بەرچاو روونی زیاتر.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی پرێمەرلیگ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە سیستەمی ڤار بکات، گۆڕانکارییەکەش ئەوەیە کاتێک ناوبژیوانی ناوەڕاست دیمەنێکی گومان لێکراو داوا دەکات لە ژووری ڤار سەیر بکرێتەوە، ئەو کاتە قسەکانی لەگەڵ قسەکانی نابژیوانەکانی ژوورەکە ریکۆرد بکرێن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ دەیەوێت بەرچاو روونی زیاتر لە سیستەمەکەدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button