ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریکی پویگ بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
ریکی پویگ، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بە ناچاری ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمەریکی گەیشتووەتە رێکەوتن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا لە پلانەکانی چاڤی راهێنەری یانەکەی نیە، بۆیە بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەمریکیەکە کردووە و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەم وڵاتە یاری بکات.

بارسێلۆنا هیچ کێشەیەکی لە دەستبەرداربوون لە پویگ نیە، تەنها ئەوە نەبێت دەیانەوێت مەرجی کڕینەوەی ئەو یاریزانە لە گرێبەستەکەدا جێبەجێ بکەن.

Back to top button