ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریکی پویگ بارسێلۆنای جێهێشت

یاریگا
ریکی پویگ، ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمریکی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە گەیشتنە رێکەوتن و یاریزانەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ تاوەکو ساڵی 2025 پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد. هەروەها لە گرێنەستەکەدا بڕگەی فرۆشتنی یاریزانەکەی کارا کردووە.

ریکی پویگ تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەبوو، بەڵام چاڤی راهێنەری یانەکە بڕوای بە تواناکانی ئەو یاریزانە نەبوو داوای لە یانەکەی کرد دەستبەرداری بن.

Back to top button