ئه‌وروپائیتاڵیا

هێرشبەرێكی ئیتاڵی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە ڕۆماوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، رۆما لەگەڵ ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری پێشووی تۆرینۆ رێککەوتووە بۆ ئەوەی بە گرێبەستێکی 3 ساڵی پەیوەندی بە گورگەكانەوە بکات.

بیلۆتی لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نییە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ڕیزەكانی تۆرینۆی بەجێهێشت.

بەگوێرەی رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا، بیلۆتی رەزامەندی نیشانداوە بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ یانەی رۆما گرێبەست واژۆ بكات بە موچەی ساڵانەی 2.8 ملیۆن یۆرۆ.

جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆما لەو گرێبەستەدا رۆڵێکی گەورەی هەبوو، هەروەها یاریزانەكەش دەیەوێت لە ژێر ڕاهێنەرایەتیكردنی مۆرینهۆدا یاری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button